لەبارەی لافاوەکەی هەولێر
محەمەدی حاجی مەحمود: پێدەچێت موهەندیسەکان قبوڵخاسبن


 له‌باره‌ی لافاوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند" پێ ئەچێت ئەو موهەندیسانە قبوڵ خاس، بن و شارەزایان نەبێ لە کاری بیناسازی و ئاو و ئاوەڕۆ یان بۆ سودی خۆیان راڕەوی ئاوەکە ئەگۆڕن بۆ چەند پارچە زەویەک".

محەمەد حاجی مەحمود له‌ په‌یامێكدا لە بارەی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر و قوربانییەکانی دەڵێت "‎ دوێنێ شەو باران بارینی بەهێز بوە هۆی لافاو لە هەولێر و ژمارەیەک گەڕەک و گوند بە هۆی خراپی پڕۆژەکان و نەبونی کەسانی شارەزا و ڕێکخستنی و پاراستنی هاوڵاتیان، زیانێکی زۆری مادیان کرد و چەند هاوڵاتیەکیش گیانیان لە دەستدا، ئەوانە نەکەوتونەتە بەحرەوە بەڵکو لە ماڵەکانی خۆیاندا خنکاون".
" ‎داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین لە هەولێر کە چاودێری پڕۆژەکان بکەن بە نیشتەجێبونیشەوە وە خاوەن پڕۆژەکان ئەوەندەی خەمی دەستکەوت و کۆکردنەوەی سەرمایە نەبن لەسەر حسابی خەڵکی بەڵکو کەمێکیش خەمی هاوڵاتیانیان هەبێت".

سرتێری حیزبی سۆسیالیست دیومکرات دەشڵێت " ‎خەڵکی کوردستان، لەلایەک خەمی داعش و موچە و ململانێی حزبەکان و هێرش و بۆردومانی وڵاتان و حەشدی شەعبی و دەرکردنی هاوڵاتیان لە زێدی باو باپیرانیان هەبێ لەناوچە دابڕاوەکان لە لایەکی ترەوە چ دکتوری قبوڵ خاس دەستی هەیە لەتەندروستی خەڵکی و نەشتەرگەری هەڵە ئەکات و سوڵحی عەشایەری ئەکات، چ مهەندیسی قبوڵ خاس دەستی هەیە لەو بینایانەی کەوا هەرەس دەهێنێ و بەسەر خەڵکی هەژارو داماودا دەڕمێ".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "خەڵکی ئێستاکە هەر هەورێک بێت لەماڵەکەی خۆشی دەترسێت لە لافاو، بۆیە ئەبێت حکومەت ئاگای لێبێت چونکە ئەو ڕوداوەی هەولێر بە فاتیحەیەک و خێر پێکرد، برینی ئەو ئافرەتە مامۆستایە و دایکی و نەنکی ساڕێژ ناکات بۆ کەسوکاری".



PM:09:50:17/12/2021