ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی دادوەری ڕوونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت" لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە سوتانی باڵەخانەکە پێکدەهێندرێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ ئاگر له ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری کەوتەوە و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ئاگره‌كه ده‌كوژێنرێته‌وه و كۆنترۆڵ ده‌كرێت".
ئەوەش هاتووە" ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه پێكدەهێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌و رووداوه هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.