لەم شوێنانە دەوامی فەرمی ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە لە قوتابخانەکانی سنوری دارەتوو و قوشتەپە دەوام رادەگیرێت" ئاشکراشیکرد، جگە لەو دوو ناوچەیە دەوام لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئاساییە.


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی پەروەردەی هەولێردا هاتووە، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەرورەدەی دەشتی هەولێر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دوێنێ بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە ھەر شوێنێک بەھۆی دۆخی کەشوھەواوە بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە پێش وەخت دەوام ڕابرگرن بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.

 



PM:10:27:18/12/2021