ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر رووداوی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری هەولێر داوای دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی (٣٢) ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی (وەزیرانی ناوخۆ، شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان) ئەنجام بدرێت، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر و هۆکاری ڕووداوەکە و خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوە بکرێت.
دەقی نوسراوەکە: