زانکۆی گەرمیان دژی دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد

مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆی گەرمیان  بایكۆتی دەوامیان كرد و دژی دواكەوتنی مووچەكانیان خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، داوا دەکەن مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت و پلەیان بەرزبکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ، مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا داوایانكرد مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا پێ بدرێت و دەستبكرێت بە پلە بەرزكردنەوە یان، داواشیان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان کرد پابەندبێت بە ئەركەكانیانەوە بەرامبەر بەغدا تا چاكسازی بكرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، حكوومەتی بەغدا تا ئێستا ٢٠٠ ملیار دینارەكەی بۆ مانگی ١١ نەناردووە و حكوومەتی هەرێم ناچاربووە مووچەی چەند وەزارەتێك لە مووچەی مانگی ١٢ دابەشبکات، لەکاتێکدا مانگی ١٢ بەرەو كۆتایی دەچێت تا ئێستا مووچەی مانگی ١١ بە تەواوی نەدراوە، كە دەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی ١٢ دەستپێبكات.



AM:11:21:20/12/2021