لیرە لە ٥٥٪ بەهاکەی خۆی لە دەست دەدات

ئەمڕۆ دوو شەممە لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەر یەک دۆلار بەرامبەر ١٧،٥ لیرەیە.

میدیا جیهانییەکان فۆکسیان لەسەر دۆخی لیرەو ئابوری تورکیایەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لیرە لە ٢٠٢١ دا ٥٥٪ بەهاکەی لەدەستداوە، تەنها لەم ٣٠ رۆژدا ٣٧٪ بەهاکەی لە دەستداوە.

بەهۆی سیاسەتە ئابوریەکانی ئۆردوغانەوە کە سورە لەسەرداگرتنی نرخی سوو، هەڵاوسانی ئەو  وڵاتەی بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزترکردۆتەوە.
  
هەڵاوسان لە ساڵی ٢٠١١ دا بەرێژەی ٤٪ دابەزی، بەڵام بەرە بەرە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە رووی لە بەرزبوونەوە کردو، لە تشرینی دووەمەوە بەرزبوەوە بۆ ٢١.٣٪.

محەمەد عریان پسپۆری ئابوری و سەرۆکی کۆلیژی کوینەر لە زانکۆی کامبردج بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە" دابەزینی بەهای لیرە مەترسی گەورەی هەیە بۆ سەر ئابوری ئەو وڵاتە تا بەو ئەندازەیەی دووچاری قەیرانێکی ئابوری گەورەی بکات، هەروەها هاوشێوەی ئێستا رێژەی هەڵاوسان زیاتر بەرزبێتەوە".



PM:03:59:20/12/2021