بە دەیان کەس لە تورکیا بە مەی ساختە گیان لە دەستدەدەن

چەند رۆژێکە مەی ساختە لە ناو تورکیا بڵاوبۆتەوە بە دەیان خەڵکی ئەو وڵاتەی کووشتووە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەوە دەخەنەڕوو کە ماوەی چەند رۆژێکە لە چەندان شاری تورکیا بەدەیان کەس گیانیان لە دەستداوە بەهۆی خواردنەوەی مەی ساختەوە.

لەو هەواڵ و راپۆرتانەی لەسەر ئەو راووداوە کراوە، باس لەوە دەکرێت کە ئەو مەیە ساختەیە لە هەردوو شاری ئیستانبوڵ و ئزمیر دروستکراوەو هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی ١٠٠ کەسیان گرتووە کە دەستیان لە دروستکردن و فرۆشتنی ئەو مەیە ساختەیەدا هەیە.

بەهۆی ئەو قەیرانە دارایی و ئابورییەی ئەو وڵاتە تیایدا دەژی، خەڵکە هەژارەکە پەنا دەبەنە بەر کڕین و خواردنەوەی مەی هەرزان، ئەو جۆرە مەیە ساختەیەش بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێت و خەڵکێکی زۆر دەیکڕن. 



PM:05:26:20/12/2021