ئینستوتی پەی: پەرلەمان نەتیوانیووە لێپرسینەوە لە هیچ ئەندامێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكات‌

ئینستوتی پەی ڕاپۆرتێكی لەسەر ئەدای كاری ساڵێكی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" پەرلەمان نەتیوانیوە لێپرسینەوە لە هیچ ئەندامێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكات‌".

ئینستوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راپۆرتی چاودێریی و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە ماوەی یەک ساڵدا بۆ هەردوو خولی بەهارە و پایزە ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان (١٩) دانیشتن بوەو ژمارەی كۆبوونەوەی دواخراو چوار دانیشتن بوە و لەو (١٩) كۆبوونەوەیەش ژمارەی بڕگەكانی كار (٤٥) برگە بووە و ژمارەی بڕگەی كار (جێبەجێكراو ٣٩ و ژمارەی بڕگەی كار)و (جێبەجێنەكراو هەشت بووە)".

ئەوەشی خستەڕوو، كاتی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە ماوەی ئەو ساڵەدا (٦١) كاتژمێر و (٢٠) خولەك بووە و ژمارەی پڕۆژە و پێشنیازە یاسا و بڕیار كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە لەو ماوەیەدا نۆ بووە و ژمارەی یاسای پەسەندكراویش چوار یاسا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا پەرلەمان داوای (١٤) ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن كە بریتیبوون لە (سەرۆكی حكومەت، جێگری سەرۆكی حكومەت، وەزیری دارایی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی، تەندروستی)، بەڵام نۆ یان ئامادەنەبوون كە بریتیبون لە (وەزیرەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزیری ناوخۆ و وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی‌ و دارایی‌ و تەندروستی). 

جەختیشی کردەوە، زۆرینەی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان کە لە خولی پێنجەمدا دەرچوون کوالیتیان نزمە سەرەڕای بوونی دەستەیەکی یاسایی راوێژکاری پێکهاتوو لە مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها حکومەتیش پابەندنەبووە بە جێبەجێکردنی یاساکان. 

ڕاشیگەیاند" ماوەی نۆ ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردوە، پەرلەمانیش فشاری نەکردوە بۆ ناچارکردنی حکومەت تا پڕۆژەی بودجە لەوەزیاتر دوانەخات".


PM:07:32:20/12/2021