نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم له به‌غداد ڕایدەگەیەنێت" به پێى یاساى ئیداره‌ى مالى بۆ ساڵى داهاتووش ناردنى بڕه پاره‌که بۆ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداد به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی ڕاگه‌یاند" له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که له پرۆژه‌یاساى بودجەدا له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا کراوه، ناردنى (٢٠٠) ملیار دیناره‌که بۆ ساڵى داهاتووش به‌رده‌وام دەبێت، چونکه ئه‌م بابه‌ته به پێى یاساى ئیدارى و مالى بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش ڕێک خراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هات و پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى (٢٠٢٢) له عێراق په‌سه‌ند نه‌کرا، ئه‌وه به پێى یاسا جێبەجێکردنی بڕگه و مادده‌کانى نێو پرۆژە یاسای (٢٠٢١) بۆ ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام دەبێت، بۆیه به‌م پێوه‌ره حکوومه‌تى عێراق له ناردنى بڕه پاره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاش دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (٢٠٠) ملیار دیناری بۆ مانگی تشرینی دووەم ڕەوانەی هه‌رێمی كوردستان کرد.