هۆشداری به‌په‌له‌ بە دانیشتوانی گەڕەکی دارەتووی شاری هەولێر دەدرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی دروستبوونی مەترسی لافاوەوە، لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان دەست کرا بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی کە هەینی رابردوو ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتن".

کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو راگەیاند" لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر دەستمان کردووە بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی هەینی رابردوو ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتن".

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، داواش لە دانیشتووانی ناحیەکە دەکات هۆشیار بن و نەخەون، چونکە تاوەکو کاتژمێر (٢:٠٠)ی شەویش مەترسی روودانی لافاو هەیە، داواشی کرد ئەوانەی خانووەکانیان دوو نهۆمە، لە نهۆمی دووەمی خانووەکانیان بخەون.

کاروان عارف ئاشکراشیکرد، تا ئێستا (١٢) خێزان کە لە (٥٩) کەس پێکدێن گواستراونەتەوە چەند هۆتێلێک لە نێو شاری هەولێر.


PM:08:30:20/12/2021