بەهۆی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو سبەینێ دەوامی خوێندن لە هەردوو ناحیەی (دارەتوو و قوشتەپە) رادەگیرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بارانی بە خوڕ و مەترسی دروستبوونی لافاو، بە مەبەستی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابییانی سنورەکە دەوامی قوتابخانەکان لە سنوری ناحیەی (دارەتوو و قوشتەپە) بۆ سبەینێ سێشەممە راگیراوە.
ئەمشەو له زۆربەی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان باران بارینی بەخوڕ ده‌ستیپێكردووه و پارێزگای هه‌ولێریش به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له دروستبوونی لافاو، سه‌رجه‌م تیمه فریاگوزاریه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەهۆى ڕێژەیەکی زۆری بارانبارین لافاوێکى بەهێز چەند گەڕەکێکى شارى هەولێری گرتەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یه‌كێك له قوربانییه‌كان (دانه‌ر نه‌به‌ز)ی ته‌مه‌ن (١٠) مانگ بووە و تائێتستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هاوکات زیانێکی زۆری ماددیش بەر خانوو و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گەیشت.