وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" رۆژی (٢٤)ی ئه‌م مانگه، ته‌رمی ئه‌و (١٦) كۆچبه‌ره‌ی كه له ئاوی نێوان فەڕه‌نسا و بەریتانیا كۆتایی به ژیانیان هات، له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هەرێم".
جوتیار عادل وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، كاتژمێر (٣:٤٥) خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی ھه‌ینی ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌م ته‌رمی ئه‌و (١٦) قوربانییه‌ی كه له ئاوی نێوان فەڕه‌نسا و بەریتانیا له ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه مردن، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه به‌هۆی دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی ناسینه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆرەكانیان ماوه‌ی مانگێك دواكه‌وت، كه ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له نێوان نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فەڕه‌نسا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای ئاراسته‌كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانه، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه نه‌كه‌ونه داوی كه‌سانێك كه بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ن و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و قاچاخچی و كه‌سانه‌ی كه فریوی هاونشتمانیانمان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی وڵات به‌جێبهێڵن، بێ وه‌ڵام به‌جێناهێڵێت و ڕووبه‌ڕوی یاسایان ده‌كاته‌وه تاوه‌كو به سزای خۆیان بگه‌ن.