لەشاری سلێمانی سەرجەم بۆنەو ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ ڕاگیران

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند  "بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانوونی یەکەم،  ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن و ئامادەكارییەكانی شاری سلێمانی بۆ هاتنی ساڵی نوێ كۆبوەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەیان ئاشكرا كرد ڕایانگەیاند، "بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت".


ئەمە لەکاتێکدایە پارێزگاری هەولێر یش، لە ماوەی ڕابردوودا وەک هاوخەمییەک بۆ زیان لێکەوتوان و قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی چەکدارانی داعش،  سەرجەم بۆنەو ئا‌هەنگە فەرمییاکانی ساڵی نوێی لە شاری هەولێر ڕاگرت.


PM:12:14:21/12/2021