هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" سەرجەم نووسینەگانی فێرکردنی شۆفێری ئاگادار دەکەینەوە، لە کاتی راهێنان کردن بە فێرخوازان نابێت بە هیچ شێوەیەک نزیک بنەوە لە باخچەی ساوایان و خوێندنگەکان". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سنوری پارێزگاکە دەکاتەوە، کە لە کاتی راهێنان بە فێرخوازان نابێت بە هیچ شێوەیەک نزیک بنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگاکان.

دەشڵێت" ئەو جێگایانە منداڵی تێدایە و ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتی روداوی شێلان دروست دەبێت". 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتییان و مامۆستایان دەکات، کە لە حاڵەتی بە دیکردنی ئەم سەرپێچییە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەنەوە لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە (١٨٨) کە کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانییە، بە مەبەستی وەرگرتنی کاری یاسایی بەرامبەر ئەو نوسینگانەی سەرپێچی دەکەن.


PM:02:29:21/12/2021