سبەینێ نوری مالیكی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سبەینێ چوارشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سبەینێ چوارشەممە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی نزیك لە ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، مالیکی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتیدا کۆدەبێتەوە  و دۆخی عێراق، پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.


PM:03:25:21/12/2021