وهزارهتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک رێنمای و مەرجی پله بهرزكردنهوهی ئهفسهرانی بڵاوكردهوه.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی تایبەت بە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران و دانانیان لە پایەكان، كە پێكهاتووە لە (١٤) ماددە بڵاوکردەوە، بەپێی ڕێنماییەکان، ئەفسەران بۆ مانەوە لە پۆستەكاندا دەبێت بە پێی ساڵی خزمەت بێت، كە بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و جێگرەكەی چوار ساڵە و بۆ بەڕێوەبەری بەش دوو ساڵ و ئەفسەری نووسینگەی (نەهێشتنی تاوان و بازرگانی كردن بە مرۆڤ و توندوتیژی دژی ئافرەتان) دوو ساڵە و ئەفسەری هۆبە یان بنكە تەنها یەک ساڵە.
دەقی ڕێنماییەکان: