ئەمڕۆ دۆسیەی دوو له دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کرا.
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دۆسیەی هەریەک لە (مەسعود شنگالی و شێروان تەها) کە دوو سزادراوی دیکەی ناوچەی بادینانن گەیشتە دادگای (تهمیز)ی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ماددەى یەک لەی اسای ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠٠٣)ی پەرلەمانی کوردستان مەسعود شهنگالی سزادرا بە زیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تهها دوو ساڵ و شەش مانگیان بهسهردا سهپێنرابوو.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا بەشدار حەسەن داواشی لە داگای تەمیزى هەرێمى کوردستان کرد، کە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای تاوانی دووی هەولێر بکات و ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکات.