شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانە بێژان دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "مووچەی مانگی (٤،٥،٦) پێکەوە دابەشدەکرێت .

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (٤،٥،٦) ی ساڵی ٢٠٢١، بە یەک بڕ بۆ هەرسێ مانگ.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (6،5،4) ی ساڵی ٢٠٢١.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ هەرسێ مانگەکە بەم شێوەیە دابەشدەکرێت، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروتر٥٥٠ هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش ٤٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

 



PM:01:54:23/12/2021