سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەوت بەسەر هەژارەکاندا دابەشدەکات

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید بڕیار دا بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئەو خێزانانەی کە توانایان نییە نەوت بکڕن لە هەموو شارەکاندا و لە سەرانسەری هەرێمدا.

لە راگەیەندراوێکی نەوەی نوێدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە " تیمەکانی نەوەی نوێم ئاگادار کردۆتەوە کە هەر ئەمشەو تا سبەینێ دەست بکەن بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئەو خێزانانەی توانای کڕینی نەوتیان نییە".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا کە بەناوی شاسوار عەبدولواحیدەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە" حکومەتیش با خەریکی دابەشکردنی درۆ و هەروەها دزینی پارەی نەوتی هاوڵاتییان و دزینی داهاتی هەرێم بێت و لەولاشەوە میلەتەکەمان لە سەرما و لە لافاو و لە دەریاکاندا بخنکێن و رەق ببنەوە و ئەویش بێ باک بێت لەم سەرما و دۆخە قورسەی بۆ هاوڵاتییانی دروست کردوە!".

شەوی رابردوو لە گوندێکی نزیک ئاکرێ چوار کەسی خێزانێکی پێشمەرگەیەک کە سیانیان مندال و دایکێکە بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە گیانیان لە دەستدا.



PM:06:18:23/12/2021