لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هاوکات لە داتایەکدا رێژەی بارانبارینی (12) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئاشکراکرد. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێن ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێك له‌ قه‌زا و ناحيه‌كان و سلێمانى (جگه‌ له‌ گه‌رميان) نمه‌ باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵى ببارێت و له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵبجه‌ش نمه‌ باران ده‌بارێت".

ئەوەشی خستەڕوو، سبه‌ینێ هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا بارانى مام ناوه‌ند له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێك له‌ قه‌زا و ناحيه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و كەركوكيش نمه‌ بارانى لێده‌ بارێ وه‌ له‌ دواى نيوەڕۆوه‌ كاريگه‌ريه‌كه‌ى به‌ لاوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌ و 
پله‌كانى گه‌رماش به‌ نزمى ده‌مێنێته‌وه‌. 

بەپێی داتاکەی کەشناسی ڕێژەی بارانى (12) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:

هه‌ولێر 0.2 ملم

سلێمانى 12.9 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 5.4 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

بامه‌رنێ 0.2 ملم

بازيان 9.0 ملم

ده‌ربه‌نديخان 10.0 ملم

دوكان 5.4 ملم 

هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم

كه‌لار 1.2 ملم

كانى ماسى 2.4 ملم

خه‌بات 0.2 ملم

مه‌يدان 6.2 ملم

سۆران 1.2 ملم

پێنجوێن 12.0 ملم

ماوه‌ت 7.2 ملم

قه‌ڵازێ 8.6 ملم

چۆمان 0.8 ملم

كركووك 2.9 ملم

خورماتوو 6.0 ملم

خانقين 0.3 ملم


PM:09:30:23/12/2021