لیژنه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایدەگەیەنێت" كێشه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی كاره‌بای پێوه‌ری زیره‌ك چاره‌سه‌ركرا، پێویست ناكات هاوڵاتیان په‌یوه‌ندی به كۆڵ سه‌نته‌ره‌وه بكه‌ن".
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لە پێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پێویست ناکات پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 خولەک و 17 چرکە کارەبایان دێتەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن.