ئاسایشی سلێمانی لەسەر هێرشی هێزە چەکدارەکەی قوتابخانەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو چەکدارانەی لە قوتابخانەیەک ھێرشیان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەمێك پێش ئێستا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی دەدەن، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەستنیشانکردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران بە ناوەکانی (ت ح ح، ئ ف ع، ر ا م، ب ا ج، ئ ش ع) و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٤١٣) لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سێ کران.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی جەختی كردۆتەوە، ھەوو ھەوڵێك دەدەین لەپێناو بنبڕكردنی ئەو دیاردانە و لە كەسیش قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە جۆرێك لە جۆرەكان تێكبدات.