ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو (٣٢٢) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها (٧) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٤٦٦) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٩٢ هەزار و ١٥٦ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ١١٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٢٤٧ كەسیان چاكبوونەتەوە.