ئاسایشی سلێمانی لەبارەی هێرشبەرانی سەر قوتابخانەکە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەسەر چارەنووسی هێرشبەرانی سەر قوتابخانەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت " ئێستا بەبارمتە ماونەتەوەو رادەستی هێزەکانی ٧٠ دەکرێنەوە".

لەو روونکردنەوەیەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت "سەبارەت بەهەواڵی  ئازادكردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی كە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیركران و پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادكران بە بارمتەی یاسایی".

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا ئاسایش دەڵێن" بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازی یەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك وباوكی خوێندكارەكە".

لە کۆتایدا هاتووە " لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە  لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی ڕادەست كردنیان بە یەكەی سەربازی هێزەكانی (70)  و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكار نەهێنێت" .



PM:07:56:24/12/2021