وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند " له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی داڕوخان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر عێراق دروستده‌كات".
عه‌لی عه‌للاوی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه " مه‌ترسیه‌ك به‌ئاستی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌سانی دارایی مامناوه‌ند هه‌یه، چونكه له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا نه‌وت بۆ هه‌تا هه‌تایه داڕوخانی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
وەزیری دارایی وتیشی، "عێراق به‌رده‌وام پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت كه زیاتر له ٩٠% داهاتی وڵات پێكده‌هێنێت، بۆیه توشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابوری ده‌بێته‌وه".
"پێویسته له ئێستاوه چاكسازی توند و جدی ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ی عێراق لهداڕوخان بپارێزرێت".( وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ کرد".
عه‌لی عه‌لاوی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاته‌كه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه عێراق لهدوای١٠ساڵ، ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی بێت و دوریان بخاته‌وه.