هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە کە ئەمڕۆ و بەیانی و دوو بەیانی سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن و ڕایدەگەیەنێت" لێخوڕین بە خێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لە خێرایی کاتی ئاسایی".
 
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" بۆ ئەو شوفێرانەی کە ئەمڕۆ و بەیانی و دوو بەیانی سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن، تکایە ئاگادار بن: 
 
1/ لێخوڕین بە خێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لە خێرایی کاتی ئاسایی ،چونکە تەم لە سەرجەم  ڕێگایەکان بەتایبەت لە بەرەبەیانەکان هەیە،کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینینی ئاسۆیی.
 
2/ گڵۆپی تەم بە بەردەوام دابگیرسێنن بۆ ئەوەی بینراو بن.
 
3/ خۆتان بپارێزن لەو گۆماو و شوێنانەی کە ئاوی بارانی لێ کۆبۆتەوە.
 
4/ ئەگەر چونە ناو بەفر بەر لە تاریکی بگەڕێنەوە چونکە لە ئێواران پلەکانی گەرما بە زوویی بۆ ژێر سفر دادەبەزن کە ئەمەش وادەکات شەختە و بەستەڵەک پەیدابێت.
 
5/ خۆتان بەدوور بگرن لە مانۆری تێپەڕاندن لە شەقامە تاکسایدەکان با تۆزێک دوابکەون بەڵام سەلامەت بن.


PM:02:26:25/12/2021