کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داتای به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ جیاجیاكانی باشووری کوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ کۆیە تۆماركراوه‌ كه‌ (١٧) پله بووه‌. 


PM:04:21:25/12/2021