ئەمشەو شارەکانی هەرێم شەوێکی سارد بەسەر دەبەن

ئەمشەو شەممە ٢٥ ی کانوونی یەکەم شارەکانی هەرێمی کوردستان شەوێکی سارد بەڕێدەکەن و هەموویان پلەی گەرمایان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای ئەمشەوی شارەکانی هەرێم لە ژێر سفرەوە دەبن، هەرچی سلێمانییە لەگەڵ دهۆک ٣ پلە لە ژێر سفرەوە دەبن، هەولێر یەک پلە لەژێر سفرەوە دەبێت، تەنها کەرکوک یەک پلە سیریزی دەبێت. 

ئەم بەستەڵەک و سەرمایەی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و لە سبەی شەوەوە کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات کە لە رۆژی هەینییەوە جارێکی تر شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێم بکاتەوە.



PM:09:49:25/12/2021