دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات

وابڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق پەسەند بکات کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە وابڕیارە دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هە ڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم پەسەند بکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەر بە لایەنەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆریان گرد بوونەتەوە لە نزیک دادگای فیدڕاڵی و ناوچەی سەوز کە وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت و هەربۆیە لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران خۆپیشاندانەکانیان گەورە کردووە، بەتایبەتی لە نزیک ناوچەی سەوز ئاگریانکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەی سەوز کرد  بۆ خۆ ئامادەکردن و توندو تۆڵکردنی لایەنی ئەمنی بە مەبەستی نە بەزاندنی سنوری فەرمانگە حکومییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانی سەر بە ئێرانەوە.

 



AM:10:29:27/12/2021