وتەبێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەربارەی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" كاتێتی ھه‌موو لایه‌نه‌كان له وڵاته‌كه‌ماندا ھیمه‌تی سیاسی ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێكھاته‌ی نوێیه‌وه".
ئه‌مین بابه شێخ، وته‌بێژی یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه پێشوازی له بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ین له په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له رۆژی 10-10-2021ی رابردو له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌رێوه‌چوو.
راشیگه‌یاندووە" وێڕای ھه‌ر تێبینییه‌ك له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ھه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامی به‌ده‌ستھاتوی ھێزه براوه‌كان ده‌كه‌ین، كاتێتی ھه‌مو لایه‌نه‌كان له‌وڵاته‌كه‌ماندا ھیمه‌تی سیاسیی ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێكھاته‌ی نوێیه‌وه و قه‌واره و ھێزه سیاسییه‌كانیش رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌گیانی په‌رۆشی و ده‌ربه‌ستی نیشتمانییه‌وه گفتوگۆ و راوێژی پێویست بكه‌ن له پێناو پارێزگاری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كه ته‌حه‌ددیاتی زۆری له پێشه بۆ پاراستنی ره‌وته دیموكراتییه‌كه‌ی".
وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وه‌كو ھێزه‌كانی كوردستانیش ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌یه‌كھه‌ڵوێستی كوردستانییه‌وه، ریزه‌كانمان پته‌وبكه‌ین به‌ره‌و به‌ده‌ستھێنانی ئیستحقاقه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داكۆكیكردن له شایسته ده‌ستورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا.
ئه‌مین بابه شێخ باس لەوەش دەکات، قۆناغی نوێ كۆششی نوێ ده‌خاته ئه‌ستۆی ھه‌مومان و وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانییش ھه‌نگاوه‌كانی داھاتومان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌وه.