نرخی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هات و نرخەکەیان زیاتر ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٩ دۆلار و ٧٥ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلار و ٧٠ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ماوەی سێ رۆژە سەر لە نوێ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و خەریکە نزیک دەبێتەوە لە نرخی دوو مانگی پێشوو، کە لەسەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو، ئەمەش پەیوەندی بە داخوازی بازاڕی جیهانییەوە هەیە لەسەر نەوت.


PM:04:01:28/12/2021