نرخی‌ نه‌وت به‌ردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هات و نرخەکەیان زیاتر ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٨ دۆلار و ٧٥ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلارە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ماوەی چەند ڕۆژێکە سەر لە نوێ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و خەریکە نزیک دەبێتەوە لە نرخی دوو مانگی پێشوو، کە لەسەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو، ئەمەش پەیوەندی بە داخوازی بازاڕی جیهانییەوە هەیە لەسەر نەوت.


AM:08:30:29/12/2021