ئومێد خۆشناو دەربارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر روونکردنەوە دەدات

پارێزگاری هەولێر دەربارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بڕی چوار ملیار و (٤٦٠) ملیۆن دینار وەک هاوکاری بۆ قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی هەولێر کۆکراوەتەوە".

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بڕی چوار ملیار و (٤٦٠) ملیۆن دینار وەك هاوكاریكردن بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابینكراوە و یەک ملیار  و (٣٩٣) دیناریش لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە دابینکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە لافاوەكەی هەولێر ٨٢٦ خێزان و ٣١٤ ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە و زیانێكی زۆر بە شوێنە گشتییەكانیش كەوتووە.

بەرەبەیانى ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە بەهۆى ڕێژەیەکی زۆری بارانبارین لافاوێکى بەهێز چەند گەڕەکێکى شارى هەولێری گرتەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كان (دانه‌ر نه‌به‌ز)ی ته‌مه‌ن (١٠) مانگ بووە و تائێتستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.


PM:01:18:29/12/2021