دانیشتوانی گوندەكانی
دوڵی جافایەتی لە سنوری قەزای دوكان بەهۆی خراپی دۆخی كارەباوە گردبوونەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ی
کانوونی یەکەم، بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكانی دۆڵی جافایەتی ناڕزاییان لەبەرامبەر
خراپی و نەبوونی كارەبای نیشتیمانی دەربڕی و داوا دەكەن كارەبایان بۆ زیاد بكرێت.
دانیشتووانی ئەو
گوندانە باس لە ئەوەش دەكەن كە كارەبای مۆلیدەیان نییەو بەهۆی كەمی كاتژمێرەكانی
كارەبای نیشتیمانی لە دۆخێكی خراپدان و ناتوانن كاری ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن، داوا دەكەن بەرپرسان
لەسەر كێشەكە بێنەدەنگ و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.