پزیشکێک هۆشداری دەدات

 پزیشکێکى پسپۆڕ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە  لە هاتنى شەپۆلێکى بەهێزى کۆرۆنا بەرەو هەرێمى کوردستان .

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە  ٣٠ کانوونی یەکەم،  د.زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند "ئاماری فەرمی دوێنێی تەندرووستی هەرێم و ئەوەی خۆمان دەیبینین لە نەخۆشخانە و کلینیک،ژمارەی تووشبوون و مردن کەمی کردووە لە کوردستان بە کۆرۆنا لەم دوو مانگەدا، بەڵام هەتا کەی ئاوها دەبێت؟ ".

 

وتیشی  "هەرێمی کوردستان دایم یەک دوو مانگ لە دوای ئەوروپا بووە لە شەپۆلی کۆرۆنا، بۆیە ئەگەری زۆرە لەم دوو مانگەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەهێز ڕوو بکاتەوە لای ئێمە.ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە لە کوردستان ئامادەکاریمان زۆر زۆر لاوازە".

 

خراپی ئامادەکاری بەوە دەست پێ دەکات کە هۆشداری کۆمەڵگایی هەتا ئەم ساتەش درووست نەبووە و زۆرێک لە خەڵک هیچ ئاگای لە مەسەلەی کۆرۆنا نییە،چ جا هەزاران کەسیش هەن دژە زانستن لێرە".



AM:11:44:30/12/2021