٢٣ تیمی تەندروستی شەوانی سەری ساڵ لە ئامادەباشیدا دەبن

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەو، (٢٣) تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادەباشی دەبن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد بە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ لەڕێگای (٢٣) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم  مۆڵەکانی ئەمبوڵانسەکان  بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، داولەهاوڵاتیانی دەکەین لەکاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122.



PM:02:08:30/12/2021