هەودا ئەحمەد بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی پیرۆزبای ساڵی نوێ لە بینەرەکانی دەکات

بێژەری دیاری کوردستان هەودا ئەحمەد نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و ساڵی نوێش لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات. 

هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت و هەودا لە پۆستێکیشیدا دەڵێت" ئەم ساڵیش بە ھەموو تاڵ و شیرینیەکانیەوە تێپەڕی ساڵی نوێ پیروزبێت". 

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.


PM:10:01:30/12/2021