نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هات و ڕێژەیەک لە بەهاکەی دابەزی. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٩ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧٦ دۆلار و ٥٦ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٦ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

دوای ماوەیەک لە دابەزینی نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە سەر لەنوێ بەرزدەبێتەوە و خەریکە نزیک دەبێتەوە لە نرخی دوو مانگی پێشوو کە لەسەر ٨٠ دۆلارەوە بوو، ئەمەش پەیوەندی بە داخوازی بازاڕی جیهانییەوە هەیە لەسەر نەوت.


AM:08:40:31/12/2021