وێنە.. یارجان لە کۆتا ڕۆژی ساڵ بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت

شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی لە کۆتا ڕۆژی ساڵ بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت یارجان تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت. 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان " لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بە وێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كە بۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.


AM:10:51:31/12/2021