قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنی هاتنی ساڵی ٢٠٢٢ ەوە داوای چاکسازی و هەلی کار و یەکڕیزی دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه‌ رایگه‌یاند، "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لە‌و ساڵە‌دا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت، هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستاندا".

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەو په‌یامدا دەشڵێت " لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان". 

قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.



PM:04:39:31/12/2021