پافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و کۆتای هاتنی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت " تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر".

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بەمشێوەیە هاتووە:

ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوام

وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین.

 

لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق کە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.

 

دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.

ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.

 

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی



PM:09:58:31/12/2021