لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە یەکەم رۆژی ساڵی نوێییە، نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ ٣١ ی کانووونی یەکەم ٢٠٢١ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە مڕۆدا بە ٧٧ دۆلار و٨٦ سەنتە، دوێنێ ٧٩ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو. لە دوێنێوە بە رێژەی -٢.١٠% دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٦ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو. لە دوێنێوە نرخی نەوت -٢.١٣% نرخەکەی لە دەستداوە.

ساڵی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە. 



AM:09:32:01/01/2022