٨٨٩ هاوڵاتی لەلایەن پۆلیسی دارستان دەستگیر كراون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی ساڵی رابردوودا نزیكەی ٨٨٩ هاوڵاتی لەسەر چەند سەرپێچییەك دەستگیركراون كە دیارترینیان راوی باڵندەی كێوی بووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی كە وێنەی دەست (سپی) كەوتووە رایانگەیاندووە، "لەماوەی ساڵی رابردوودا ٨٨٩ هاوڵاتی لەسەر چەند سەرپێچییەك دەستگیركراون لەوانە (١١٣ كەس لەسەر راوی باڵندەی كێویی، ١٤ كەس لەسەر راوی ئاژەڵی كێوی، ١١٠ كەس لەسەر راوی ماسی، ٢٠ كەس لەسەر خەڵوزكردن،٤٧٢ كەس لەسەر زیادەڕەوی، ١٣٨كەس لەسەر داربڕین، ٢٢ كەس لەسەر ئاگركەوتنەوە)".

هەر بەپێی ئامارەكە لە ساڵی رابردودا دەست بەسەر دەیان چەكی جۆراوجۆر و فیشەك و باڵندەدا و ئوتومبیلدا گیراون.



AM:11:10:03/01/2022