كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له شارى كه‌ركوك كۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە، له سیاسه‌تی نه‌گۆری یه‌كێتی، كه پێویسته حكومه‌تی داھاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێكبهێنرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له كه‌ركوك كرد، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی باسه‌كان ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق بوو له ده‌روازه‌ی ساڵی نوێ و ھه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی ئیستحقاقی كورد له به‌غدا و پێكھاتنی حكومه‌تێكی نوێی وڵات له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامی دوا ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئێستا گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و گفتوگۆی چڕ له نێوان ھێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌م باره‌یه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له سیاسه‌تی نه‌گۆری یه‌كێتی، كه پێویسته حكومه‌تی داھاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه نوێنه‌رایه‌تی ھه‌موو پێكھاته‌كان بكات و پێشینه‌ی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و ده‌ربه‌ست له ئاست داخوازییه‌كانی گه‌لی عێراق بكاته كارنامه‌ی به‌په‌له‌ی خۆی، چونكه ته‌نھا به حكومه‌تێكی له‌و شێوه‌یه پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تایفه‌گه‌ری و ڕاستكردنه‌وه‌ی باری ئه‌منی و سیاسی به تایبه‌تی بۆشایی ئه‌منی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتحادی كه پێویستی به ھه‌ماھه‌نگی كارا ھه‌یه له‌نێوان ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" مه‌كته‌بی سیاسی كۆبونه‌وه‌ی له كه‌ركوك به ئاماژه و په‌یامێكی كوردستانی و عێراقی له قه‌ڵه‌مدا كه مه‌به‌ست لێی بایه‌خدانه به ژیان و ئارامی خه‌ڵكی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان به ھه‌مو پێكھاته‌كانییه‌وه كه له جیاتی ھه‌موو كوردستان و عێراق قوربانییه‌كی زۆریان داوه له شه‌ڕی دژی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و پێویسته به نه‌خشه‌رێی سیاسی و ده‌ستوری كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت".
باس له‌وه‌شكراوه، كۆبوونه‌وه پێداگری كرد له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی به‌كرده‌وه و كارای ھه‌ڵوێستی كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر پێشھاته‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كوردستانی ئه‌ركه‌كانی له خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و ئیستحقاقه‌كانی حكومه‌تی تازه جێبه‌جێ بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی و پارتی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌ی پێكه‌وه‌یی له‌به‌غدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌شێكی دیكه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانی كاروباری ناوخۆی یه‌كێتی و چاكسازی و گه‌شه‌پێدان و ھه‌ڵوێستی حزبی كرا، جه‌خت كرایه‌وه كه پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كێتی له مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان به‌رده‌وامه و ھه‌نگاو به ھه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوا بۆ پته‌وكردن و پوخته‌كردنی ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال و كۆششكردن بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی حزب له‌رێی نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری چۆنایه‌تی ژنان و لاوان له ئۆرگان و رێكخراوه‌كانی یه‌كێتیدا.