لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایشی بازگەكان و پەكەكە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە ڕووی دابێت و دەڵێت" تەنها ئەوەی ڕوویداوە ڕێگریكردن بووە لە چەند قاچاغچیەك، كە هەوڵی گەیاندنی هاوكاریان داوە بۆ پەكەكە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە چەند پەیجێك هاووە كە گوایە لە شەوی ٣/۲ ی -۱-۲۰۲۲ ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە ڕوویداوە، بەڵام هیچ ڕووبەرووبوونەوەیەك لە نێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە ڕووینەداوە ئەوەی هەبووە هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر چەند قاچاغچیەك گرتووە، كە هەوڵی گەیاندنی هاوكاریانداوە بۆ پەكەكە". 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تا پێشمەرگە قارەمانەکان گیانفیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شوورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدەن. 


PM:09:03:03/01/2022