کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هاوکات لە داتایەکدا رێژەی بارانبارینی (12) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئاشکراکرد. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى رۆژهەڵات و هەندێک لە ناوچەکان باکوور و ناوەراستى هەرێم هەور و نیمچە هەور بێت و ئاسمانى ناوچەکانى تر پەڵە هەور بێت نزمترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلە دادەبەزێت و لە کاتەکانى درەنگانى شەو تا بەرەبەیانى تەم و مژێکى زۆر دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە".

هاوکات بەپێی داتاکەی کەشناسی ڕێژەی بارانى (12) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:

- هەولێر 0.1 ملم

- شەمامک 0.2 ملم

- سلێمانى 5.0 ملم

- چەمچەماڵ 2.1 ملم

- ئاکرێ 0.2 ملم

- بارزان 0.2 ملم

- بازیان 1.6 ملم

- دەربەندیخان 3.6 ملم

- دوکان 1.8 ملم

- هەڵەبجە 2.4 ملم

- کەلار 1.6 ملم

- مەیدان 2.8 ملم

- سۆران 0.2 ملم

- پێنجوێن 4.0 ملم

- ماوەت 3.2 ملم

- قەڵادزێ 4.2 ملم

- مێرگەسۆر 2.4 ملم

- چۆمان 4.4 ملم


PM:10:00:03/01/2022