دوو تۆمەتبار بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکران

لەبازگەی ئاسایشی بانمەقان دووکەس بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەست گیرکران، کەبڕی ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دیناری ساختەی عێراقی یان پێبووە و ویستوویانە بیهێننە سلێمانی.

ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد، هێزەكانمان لەبازگەی بانمەقان دوو كەسیان دەستگیركرد بەناوەكانی (ع ، و ، م ) و (م ، ف ، ح ) ، كە بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران بڕی ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی لەجۆری ٥٠ هەزاری ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەڕێگەی بازگەكەمانەوە بەئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش داخڵی شاری سلێمانی ببن، باسی لەوەشکرد، یەكێك لەتۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانیەكەشی ساختەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.



PM:07:03:04/01/2022