ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەئیستیحقاقی یەكێتی دەزانین

ئەندامێکی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت "پۆستی پارێزگاری كەركوك بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین".

ئاسۆ مامەند لەلێدوانێکدا بۆ میدیاكانی یەكێتی ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ڕایگەیاند "وەكو یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك بەشایستەی كورد و لەناو كوردیش بەئیستیحقاقی یەكێتی دەزانین و بەپێی ئەنجامی هەموو هەڵبژاردنەكانیش لە كەركوك ئەو پۆستە پشكی یەكێتیە".

وتیشی "پێشتریش لەكاتی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا رێككەوتنمان لەگەڵ پارتی هەبووە كە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی بێت، بۆ ئێستا و داهاتووش ئێمە وەك یەكێتی پێداگری دەكەین كەپۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت، چونكە بەئیستحقاقی خۆمانی دەزانین" .



PM:09:23:04/01/2022