وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە،
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆس بڵاو ببێتەوە وهەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە،
هەروەها لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکە وتی "
٢٠٠ ملیاره‌كه‌ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ په‌سه‌ند كراوه".
ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، جوتیار
عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ڕایگەیاند، به پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆس له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بڵاوببێته‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا كۆبووه‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئاشکرایکرد، ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رچوون، پشتی به راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
به‌ستووه، هەروەها له‌باره‌ی ناردنی ٢٠٠ ملیارهكە جوتیار
عادل ڕایگەیاند "به پێی دواین پێشهاته‌كان،
٢٠٠ ملیاره‌كه‌ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ په‌سه‌ند كراوه".
وتیشی "بۆ ئه‌مه دیوانی چاودێری ئیتیحادی
و هه‌رێمی كوردستان بۆ وردبینیكردنی خه‌رجی و داهاته‌كان سه‌ردانی ههولێریانكردووه،
بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵایه بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كانی به‌غدا".
جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، هه‌ماهه‌نگی له نێوان
به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامه، دواكه‌وتنی ٢٠٠ ملیاره‌كه زۆرجار كێشه‌كان هونه‌رین،
هه‌ندێ جاریش سیاسین.