لیژنە هاوبەشەکانی ڕانییە ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوویان بڵاوکردەوە

 قائیمقامییەتی قەزای رانیە‌ ئاماری كاروچالاكییەكانی ساڵی رابردووی لیژنە هاوبەشەكان بڵاوكردوە، بەهۆی سەرپێچییەوە ١٥ شوێنی كاركردنیان داخستووە‌‌‌.

ئەمڕۆ سێ شە‌ممە‌‌ ٤ی کانوونی دووەم، قائیمقامییەتی قەزای رانیە ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبەشە‌كان بڵاوكردەوە‌، كە هەزار و ٨٢٩ ‌سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنە ‌گشتییەكان ئەنجامداوە، كە لەو بەسەركردنەوانەشیاندا ١٥٨ پسوڵەی سەرپێچییان بۆ شوێنەكان تۆماركردووە، كەبەشێكی زۆری سەرپێچییەكان كەمتەرخەمی خاوەنی شوێنەكان بووە هەروەها ٤٥٧ شوێنیشیان ئاگادار كردووەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنبن.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی جێبەجێنەكردنی ‌رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی قەزای رانیە ١٥ شوێن داخراوە، لە ساڵی رابردوودا و لە ئە‌نجامی پشكنیینە بەردەوامەكانیان، لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامییەتی قەزای رانیە‌ دەستیان بەسەر ٥٧ تۆن و ٥٠٠ كیلۆگرام كاڵاوشمەك و خواردەمەنی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتووە و بەفەرمانی قائیمقامی قەزای رانیە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت.

بەهۆی دووبارە كردنەوەی سەرپێچییەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی قەزای رانیە سزای مادی خاوەن شوێنەكان دراوە، لەرێكەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ تاوەكو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بریتییە لە ١٤ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار دینار‌‌ و بەپێی یاسا دەخرێتەوه سەرداهاتی گشتی.



AM:12:12:05/01/2022